حیزبى شیوعى سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژارد

هەواڵ / کوردستان :: 19/11/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان دووباره‌ كاوه‌ مه‌حمودى وه‌ك سكرتێرى حزب هه‌ڵبژارده‌وه‌و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مممه‌ 19ى تشرینى دووه‌م، كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى بۆ سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌نجامدا و به‌پێى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ جارێكى دیكه‌ كاوه‌ مه‌حمود به‌ سكرتێر و بابه‌ على به‌جێگرى سكرتێر بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ و دوو له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیش به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردران.

ناوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى نوێى حزبى شیوعى به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

احمد شێروانی (وه‌ك ئه‌ندامى نوێى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌رچوو)
هیوا عومەر (وه‌ك ئه‌ندامى نوێى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌رچوو)
به‌ره‌ڤان ئامێدی (دووباره‌ وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌)
شلێرعەبدولمەجید (دووباره‌ وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌)
ئه‌بو کاروان ( دووباره‌ وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌)
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د (كه‌ پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بوو، ده‌رنه‌چوو)
ئه‌بو تارا (كه‌ پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بوو خۆى كاندیدنه‌كرده‌وه‌)

حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یه‌ك كورسى به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌فته‌ى ڕابردووش بڕیاریدا ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن و نه‌چێته‌ نێو حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure