بنه‌ماڵه‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان كێن؟

هەواڵ / جیهان :: 19/11/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ماڵپه‌ڕى ئینسكلۆپیدیاى ئه‌مریكى له‌ لیستێكدا ناوى 10 بنه‌ماڵه‌ى هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندى جیهانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م ریزبه‌ندییه‌ى خواره‌وه‌یه‌: 

1- بنه‌ماڵه‌ى واڵتۆن (151 - 174 ملیار دۆلار): ده‌وڵه‌مه‌ندترین بنه‌ماڵه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو جیهانه‌ و خاوه‌نى زنجیره‌ فرۆشگاى به‌ناوبانگ (وڵ مارت)ه‌.

2- بنه‌ماڵه‌ى كوش (120 ملیار دۆلار): هه‌ردوو سه‌رمایه‌دار چارڵس و دافید كوش سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ كۆمپانیایه‌كى نه‌وته‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتى خۆى باوكیان دایمه‌زراندووه‌ و ئێستا كۆمپانیاى كوش له‌ بوارى پاڵاوتنى نه‌وتدا كارده‌كات.

3- بنه‌ماڵه‌ى مارس (71 - 89 ملیار دۆلار): كۆمپانیاى مارسى ئه‌مریكى به‌ دروستكردنى شیرینى و شوكولاته‌ به‌ناوبانگه‌ و سامانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ دوو براكه‌ى خاوه‌نى ئه‌م كۆمپانیایه‌ 23.6 ملیار دۆلاره‌.

4- بنه‌ماڵه‌ى ئاڕنۆ (72.2 ملیار دۆلار): ملیاردێرى فره‌نسى بێرنارد ئاڕنۆ به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى LVMH كه‌ كۆمپانیایه‌كى زه‌به‌لاحه‌ خاوه‌نى 70 نیشانه‌ى بازرگانى كه‌شخه‌یه‌ له‌ بواره‌كانى جلوبه‌رگ (كریستیان دیۆ) و سه‌عات (تاگ هیوه‌ر) و كه‌ره‌سته‌ى جوانكارى (سیفۆرا) و جۆره‌كانى خواردنه‌وه‌.

5- بنه‌ماڵه‌ى كارلۆس سه‌لیم ئه‌لحیلو (67 ملیار دۆلار): ئه‌م پیاوه‌ به‌ ره‌گه‌ز لوبنانییه‌ خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى كۆنترۆڵى كۆمپانیاى (ئه‌مریكى مۆڤیل)یان كردووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌ له‌ ئه‌مریكاى لاتیندا، جگه‌ له‌وه‌ش خاوه‌نى كۆمپانیاى (تیلیمیكس)ه‌كه‌ تاقه‌ كۆمپانیاى ته‌له‌فۆنه‌ له‌ مه‌كسیكدا. 

6- بنه‌ماڵه‌ى (ئاڵدى) (38.8 - 55.5 ملیار دۆلار): پاش جه‌نگى دووه‌مى جیهانى هه‌ردوو براى ئه‌ڵمانى كارڵ و سیۆ دوكانه‌ بچكۆله‌كه‌ى باوكیان كرد به‌ زنجیره‌یه‌ك فرۆشگا كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى ئه‌ڵمانیادا لقى هه‌یه‌ و كه‌لوپه‌ل به‌ هه‌رزان ده‌فرۆشێت.

7- بنه‌ماڵه‌ى دۆماز (36.7 - 49.6 ملیار دۆلار): ناوى كۆمپانیاى دۆمازى فره‌نسى په‌یوه‌سته‌ به‌ دروستكردنى بۆینباخ و جانتا و عه‌تر و ده‌سته‌سڕ-ه‌وه‌ و مێژووى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

8- بنه‌ماڵه‌ى (كامبراد) (49 ملیار دۆلار): دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى سویدى به‌ناوبانگ، واته‌ كۆمپانیاى ئیكیا، كه‌ كۆچكردوو  ئینگفار كامبراد-ه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى هه‌ژارى سویدى له‌دایكبووه‌ و ساڵى 2018 كۆچى دوایى كرد و یه‌كێك بوو له‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان و له‌ ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابوردوودا یه‌كه‌مین فرۆشگاى بۆ فرۆشتنى (ئه‌ساس)ى ناوماڵ كرده‌وه‌.

9- بنه‌ماڵه‌ى ڤێرت هایمه‌ر (45.6 ملیار دۆلار) بنه‌ماڵه‌یه‌كى فره‌نسییه‌ خاوه‌نى جلوبه‌رگى كه‌شخه‌ى (شانێل)ه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌رى یه‌كێك له‌ عه‌تره‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهانه‌.

10- بنه‌ماڵه‌ى كواندت (42 - 46 ملیار دۆلار): ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ گه‌وره‌ترین پشكى هه‌یه‌ له‌ كۆمپانیاى بى ئێم ده‌بلیو بۆ دروستكردنى ئوتومبێل كه‌ ئوتومبێلى (رۆڵز رایس) و ئوتوبێلى بچكۆله‌ و ماتۆڕسكیلیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure