رێژه‌ى توندوتیژى ژنان به‌رانبه‌ر به‌ پیاوان له‌ هەرێمی کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 642‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
له‌ رۆژى جیهانى پیاواندا سكرتێرى یه‌كێتى پیاوان له‌ هه‌رێمى كوردستان  ئاشكرایده‌كات كه‌ له‌ 10 مانگى ئه‌مساڵدا 45 پیاو خۆیان كوشتووه‌ و چوار پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ به‌ هاوكارى كه‌سانى تر كوژراون و 31 پیاوى به‌ساڵاچووش له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ركراون له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان.

بورهان عه‌لى، سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان، به‌ دواڕۆژى وت "له‌ 1/1/2018 ه‌وه‌ تاوه‌كو 1/11/2018 له‌ هه‌رێمى كوردستان 517 سكاڵاى جیاوازى توندوتیژى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ لامان تۆماركراوه‌، كه‌ ژنه‌كانیان به‌رامبه‌ریان كردوون".

وتیشى "هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 45 پیاو خۆیان كوشتووه‌ و چوار پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان به‌ هاوكارى كه‌سانى تر كوژراون، به‌راورد به‌ ساڵى رابردووش ئاماره‌كه‌ وه‌ستاوه‌ و زیادى نه‌كردووه‌".

بورهان عه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "هه‌ر له‌و 10 مانگه‌ى ئه‌مساڵ 31 پیاوى به‌ساڵاچوو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان به‌ هاوكارى منداڵه‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ركراون".

باسى له‌وه‌شكرد" ده‌ركردنى پیاوانى به‌ ته‌مه‌ن له‌ماڵه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى منداڵ دواى جیابوونه‌وه‌ له‌و توندوتیژییه‌ زه‌قانه‌ن كه‌ به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین سكاڵاى پیاوانمان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌داخولكردنى كه‌سوكارى ژن له‌ ژیانى هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ خیانه‌تى هاوسه‌رگیریى كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌".

 پێداچوونه‌وه‌: هه‌ستیار قادر 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure