لەمەودوا ئەم کەسانە لەنه‌خۆشخانه‌كانی عێراق بێبه‌رامبه‌ر چارەسەرده‌کرێن

هەواڵ / عێراق :: 18/11/2018‌ :: 16004‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانى منداڵانى خوار ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى چاره‌سه‌رى تایبه‌ت و پێدانى چاره‌سه‌ر پێیان، بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت. 


به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كه‌ به‌روارى 7ی تشرینی دووەمی 2018 ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق كراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "به‌روارى 28/10/2018 ره‌زامه‌ندى بریكارى وه‌زیر وه‌رگیراوه‌ كه‌ منداڵانى خوار ته‌مه‌نى 5 ساڵ له‌ پاره‌ى سه‌ردانیكردن و پێدانى چاره‌سه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ببه‌خشرێن".

له‌ نوسراوه‌کەدا هاتووه‌: هه‌روه‌ها منداڵان له‌كاتى  سه‌ردانى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌ پسپۆڕییه‌كان و چاودێرى ته‌ندروستى و مه‌ڵبه‌نده‌كانى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایی و مه‌ڵبه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ددانیش له‌ پاره‌دان ده‌به‌خشرێن.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure