دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌ره‌ی توركمانی بایكۆتی هه‌موو دانوستان و كۆبونه‌وه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، تا له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا به‌شداری پێده‌كرێت.
محه‌مه‌د سه‌معان، به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی به‌دواڕۆژی وت: "سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی بڕیاریداوه هه‌موو جۆره كۆبونه‌وه و دانوستانێك له‌باره‌ی كه‌ركوك و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه‌وه رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانی له‌عێراقدا جێبه‌جێده‌كرێت".
وتیشی: "داواكارییه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی خۆی ده‌بینێته‌وه له‌به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرێت یان یه‌كێك له‌جێگرانی سه‌رۆك كۆمار پێبدرێت".
رونشیكرده‌وه: له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌دا، گفتوگۆی نێوان به‌ره‌ی توركمانی و یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه تاوتوێكراوه و به‌ئاشكرا پێیراگهیاندوین تائێستا نه‌گه‌یشتون به‌هیچ رێككه‌وتنێك.
پێداچوونەوە: سیروان محەمەد