ئه‌م وڵاته ئه‌مساڵ زۆرترین په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
هەواڵ / جیهان :: 18/11/2018 :: 933 جار بینراوە
دواڕۆژ
زانیارییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن كه كه‌نه‌دا له ئاماده‌كاریدایه بۆ پێشوازیكردنى زۆرترین ژماره‌ى داواكارییه‌كانى په‌نابه‌رێتى به‌جۆرێك كه له 30 ساڵى رابوردودا بێوێنه بووه.
به‌پێى داتا بڵاوكراوه‌كان ته‌نها له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردودا شه‌ش هه‌زار كه‌س داواى په‌نابه‌ریه‌تییان كردووه له‌و وڵاته و له 10 مانگى رابوردودا ژماره‌كه نزیكه‌ى 47 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى ئێستاى كه‌نه‌دا ره‌خنه‌ى لێده‌گیرێت له‌ناو وڵات‌دا كه زیاتر له تواناكانى كه‌نه‌دا په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد