ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/11/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی 
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك لە هەولێر به‌ دواڕۆژی راگەیاند: له‌ماوه‌ی 10 مانگ و 15 رۆژی ئه‌مساڵدا پشكنینی شێرپەنجەی مەمك-یان بۆ 8 هەزار و 707  ئافرەت ئەنجامداوە و لەو ژماره‌یه‌ش 33 ئافره‌تیان تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بوون.


وتیشی: "به‌راورد به‌ساڵی پار بۆ هه‌شت هه‌زار و 648 ئافره‌ت پشكنینی مه‌مك كراوه‌ كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ 26یان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون به‌مه‌ش رێژه‌ی تووشبووانی تازه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌مساڵدا رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌.

سۆزان هۆشیار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وه‌ك سه‌نته‌ری پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارییان راگه‌یاندووه‌ و بێبه‌رامبه‌ر پشكنین بۆ ئافره‌تان ده‌كه‌ن و رێنماییان ده‌ده‌نێ كه‌ گه‌ر هاتوو مه‌مكیان ئازاری هه‌بوو مه‌رج نییه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بێت.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure