دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیران ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات: سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ كولانو موشیه كه‌حلون سه‌رۆكى حیزبى لیكۆد كۆده‌بێته‌وه بۆ رازیكردنى به هێشتنه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى و دوا دەرفەت دەبێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، له تویتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌م نوسیویهتى: "پێویسته ئه‌م حكومه‌ته بمێنێته‌وه، هەرچەندە ئەگەر هەیە هەڵبوەشێندرێتەوە، به‌وپێیه‌ى كه حكومه‌تێكى راستڕه‌وه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: هێشتنه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌و كۆى ئه‌ندامانى لیكۆد بۆ یه‌ك ساڵى دیكه خزمه‌تى ئیسرائیل ده‌كه‌ن، تا كۆتاییهاتنى ویلایه‌ته‌كه‌ى له تشرینى دووه‌مى 2019.
نەتەنیاهۆ دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌فیگدۆر لیبرمان وه‌زیرى جه‌نگ، ده‌یه‌وێت حكومه‌ته‌كه‌ى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دۆڕاندن رزگار بكات، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دەن.
ئا: سیروان محه‌مه‌د
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد