خامنه‌یی: عێراقێكی به‌هێز و پێشكه‌وتوو بۆ ئێران به‌سوده‌

هەواڵ / جیهان :: 17/11/2018‌ :: 368‌ جار بینراوە

دوارۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق له‌ تاران، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى سووره‌ له‌سه‌ر بوونى عێراقێكى به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ.


ئاژانسی هه‌واڵى (ئیسنا)ی ئێرانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌یه‌توڵڵا خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌كه‌روتنی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ركۆماری عێراق وتی: "به‌رپرسانى كۆماری ئیسلامی ئێران سورن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات و منیش به‌ قوڵی بروام به‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌و درێژه‌پێده‌ری ده‌بم".

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ى به‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لانه‌ کرد کە بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان ئێران و عێراق هه‌یه‌و وتی: "عێراقیكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ و ئارام و سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو بۆ ئێران زۆر به‌سووده‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ برا عێراقییه‌كانمان هه‌ین و ده‌مێنینه‌وه‌و به‌ نیازین عێراقێكی به‌هێز و به‌توانا له‌ ناوچه‌كه‌دا بنیاد بنێین و بۆ نۆژنكردنه‌وه‌ و بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ جاران به‌هره‌مه‌ند و چالاك بین".

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure