هه‌وڵى دزه‌پێكردنى پاره‌یه‌كى زۆر شكستی پێهێنرا

هەواڵ / ئابوری :: 17/11/2018‌ :: 356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرایكرد: له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى دزه‌پێكردنى زیاتر له‌ 102 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى شكستى پێهێنراوه‌.

راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت: "هه‌وڵى دزه‌پێكردنى بڕێك دراوى هه‌مەجۆرى وڵاتان شكستى پێهێنراوه‌، كه‌ پاره‌كان دراوى (سعودى، كوه‌یتى، ئیماراتى، عومانى) بوون".

روونیشى ده‌كاته‌وه‌: كۆى پاره‌كه‌ به‌ دۆلار نزیكه‌ى 102.700 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى بووه‌، بەگه‌شتیارێكى عێراقی بووه‌ کە ویستوویه‌تى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ دوبه‌ى ببات.

ده‌شڵێت: "جگه‌ له‌و پاره‌یه‌، ئه‌و گه‌شتیاره‌ (85) شاشه‌ى زیره‌كى مۆبایل و (32) دانه‌ حه‌ساسى بچوك، هه‌روه‌ها (10) شاشه‌ى بچوكى ئایپادى پێبووه‌ له‌ هۆڵى ده‌رچوونى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ پێیگیراوه‌".

ئاشكراشى ده‌كات: گه‌شتیاره‌ عێراقییه‌كه‌ هه‌واڵه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى فڕۆكه‌خانه‌ى كراوه‌، بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى پێویست".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure