بانكی رافیدەین: پێنج ساڵ لەمەوبەر باراناو دزەیكردە چینی ژێرەوەی بیناكەمان

هەواڵ / ئابوری :: 18/11/2018‌ :: 382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی ساڵی 2013 بارانێكی بەخوڕ بەغدای گرتەوە، ئاوەڕۆ و دەرچەی زێرابی بانكەكەیان زیانی بەركەوتووە".

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بانكی ناوەندی عێراق ئەوەی خستەڕوو، لەو بارانە بەخوڕەدا ئاوی دیجلە بەرز بۆوە و لافاو دروست بوو، وایكرد، زێراب و ئاوەڕۆكانی بانك تووشی زیان ببن، خەزێنەی پارەكانیش تووشی ئاو تێهاتن بوون.

ئیحسان شەمران بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژمێریاری بانكەكە ئەوەی خستەڕوو، ئاو چۆتە چینی ژێرەوەی بینای بانكەكە و خەزێنەی پارە هەڵگرتنەكان تەڕ بوون و دراوەكانمان رزیون".

وتیشی: "بەپێی ستانداری جیهانی، تەمەنی دراو پێنج ساڵە، لە بانكەكان بمێننەوە، بەڵام ئەو پارەیەی لای ئێمە بووە، هۆكاری مانەوەكەی مامەڵە پێوە نەكردنیەوە بووە و كەڵەكە بووە، بۆیە بەوشێوەیە ماوەتەوە، پێشتریش كاری گۆڕینی بۆ دراوی نوێ بۆ كراوە".

بەوتەی ئیدارەی ئەو بانكە، پارەكە بڕی 7 ملیار و 540 ملیۆن دینار بووە و لیژنە پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوە، وتیشی: "دراوی عێراقی بەسووتان و نقوومبوون، چەند تایبەتمەندییەكی تێدا دەمێنێت، كە ئێمە جیایدەكەینەوە و دەزانین ئەسڵە یان تەزویر".

هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌م بانكی رافیده‌ین له‌سه‌ر له‌ناوچوونی حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌و بانكه‌ هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ له‌ ئاویشدا نقوم نه‌بوونایه‌ هه‌ر ده‌گۆڕدران، چونكه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوو بوو".

بانكی رافیده‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی نقومبوونی حه‌وت ملیاره‌كه‌ له‌ ئاوی باراناودا له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی بانكه‌كه‌ له‌ساڵی 2013 روویداوه‌و ئه‌وكات به‌پێی یاسا و رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی پاره‌كان گۆڕدراون.

ده‌شڵێت: "گۆڕینی ئه‌و پارانه‌ی كه‌  شیاو نین بۆ مامه‌ڵه‌ له‌ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندیدایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و حه‌وت ملیار دیناره‌ ئه‌گه‌ر نوقومیش نه‌بوایه‌ له‌ ئاوی بارانداودا هه‌ر ده‌گۆڕدران، چونكه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووبوو.

بانكه‌كه‌ وتیشی"جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ ئه‌و دۆسه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ وروژێنراوه‌ و ده‌بێت میدیاكان له‌و پرسه‌دا وردبن  و زانیاری ناڕاست له‌سه‌ری بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌".

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure