شاندی پارتی گەیشتە مەكۆی گۆڕان

هەواڵ / کوردستان :: 17/11/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال 
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشته مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.


وەفدەکەی گۆڕان جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، ئاوات شێخ جەناب، ئاراس وەلی پێكیدەهێنن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووه‌می 2018، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی کرد و وابڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات.

پێشتر كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند بوو: شاندێكی 5 كه‌سی  بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان دەستنیشان کراون و  بەرنامەی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و ئامانجی شاندەکە ئەوەیە کە بزانن کێ بەشداری لە حکومەتدا دەکات و بۆچوونیان چییە له‌وباره‌یه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ى پارتى پێكهاتوون له‌ ئازاد به‌روارى و مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامانى مه‌كه‌بی سیاسى و هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و ئومێد سه‌باح وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure