پارتی سەردانی ئەو لایه‌نانه‌ش دەکات کە بەشداری حکومەت ناکەن

هەواڵ / کوردستان :: 17/11/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ئاشكرایده‌كات: حیزبه‌كه‌یان سه‌ردانى ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كه‌ن.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی تشرینى دووه‌می 2018، شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى یه‌كێتی کرد و بڕیارە سەردانی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش بکات له‌ سلێمانی، وابڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانى زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات.

كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: شاندێكى 5 كه‌سى  بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان دەستنیشان کراون و  بەرنامەی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و ئامانجی شاندەکە ئەوەیە کە بزانن کێ بەشداری لە حکومەتدا دەکات و بۆچوونیان چییە له‌وباره‌یه‌وه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: جگه‌ له‌و شانده‌، دواتر نێچیرڤان بارزانیش سه‌ردانى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ى پارتیش ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراو نابێت، به‌ڵكو ده‌چنه‌ لاى ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كه‌ن.

وتیشى: "پارتى به‌بڕیارى پێشوه‌خته‌ هیچ هێزێكى سیاسى نه‌خستۆته‌ ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، به‌ڵام دواى گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن یاخود به‌شدارینه‌كردنى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات".

 

داڕشتنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure