دواى سێ مانگ فەرمانگەیەکی هەولێر ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/11/2018‌ :: 421‌ جار بینراوە

تاگ :: داد هەولێر

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر 
دواى سێ مانگ له‌ وه‌ستانى كاره‌كانى دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، بڕیارە سبەی یەکشەممە دوباره‌ كاره‌كانى ده‌ستپێبکاتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى فه‌رمانى دەستبەکاربوونی بۆ سه‌رۆك و زیاتر لە 10 دادوه‌ر ده‌ركردووە.


دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر (استئناف) ماوەی زیاتر لە سێ مانگە تەواوی کارەکانی بە سیفەتی بنه‌ڕه‌تى و بە تەمییزی وەستاوە، ئەمەش بووەتە ھۆی دواکەوتن و کەڵەکەبوونی کاری ھاووڵاتیان، ئەم کێشەیە دەگەڕایه‌وه‌ بۆ دیارینەکردنی ئەندامانی دەستەی دادبینی لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر، بەھۆی بوونی چەند کێشەیەک لە دەسەڵاتی دادوەری ھەرێم.

به‌پێى زانیاریییه‌كانى دواڕۆژ، دواى خانه‌نشینكردنى چه‌ند دادوه‌رێك، له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى بۆ زیاتر لە 10 دادوه‌ر له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر ده‌كردووەو دادوه‌ر ( ئیبراهیم خۆشناو) وه‌ك سه‌رۆكى دادگاى تێچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر دیاریكراوە.

دواڕۆژ زانیوێتى له‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌ ستافى دادوه‌رى نوێوه‌ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ كاره‌كانیان و دوباره‌ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان رایی ده‌كه‌ن.

داڕشتنەوە: ن.ر
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure