بەشە نەوتی سلێمانی زیادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/11/2018‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ سێ هێندە زیادكراوە.


رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە بەدواڕۆژی راگەیاند: بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ سێ هێندە زیادکراوە، پێشتر لە رۆژێكدا تەنیا 180 ھەزار لیتر دەگەیشتە سلێمانی، بەڵام چەند رۆژێكە بڕەكە زیادكراوە بۆ 540 ھەزار لیتری رۆژانە، واتە 15 تانكەر.

وتیشی: "بەوەش پرۆسەی دابەشكردنی نەوت خێراتر دەبێت لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە، دەتوانن تا سەرەتای مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو سەرجەم 10 مەڵبەندەكەی ناوشاری سلێمانی و لەگەڵیدا قەزای شارباژێڕ تەواوبكەن".

ئاماژەی بەوەشدا: دواتر دوبارە لەناوشاری سلێمانی پرۆسەكە لەمەڵبەندی یەكەوە دەستپێدەكاتەوەو لەگەڵیدا لە شارۆچكەكانی قەڵادزێ و رانیەو  شوێنەكانی دیكە نەوت دابەشكردن بەردەوام دەبێت.

 

داڕشتنەو: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure