داوایەک ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/11/2018‌ :: 5472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسعید
بەمەبەستی خستنەڕووی دواین ئەنەجامەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی لە ناوچووی بەعس، داوایەک و ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شەهیدان ده‌كرێت.

لوقمان عەبدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"بە مەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی، سبەینێ شه‌ممه‌ 17ى تشرینى دووه‌م، راوێژكار و پارێزه‌رانی گروپی دادوه‌رانی جیهانی دێنە هەڵەبجە".

وتیشى :"لێرەوە داوا لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەین سبەینێ ئاماده‌بن له‌ هۆڵى میر له‌ نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى هه‌ڵه‌بجه‌، چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ روونكردنه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوون و دوارێكاره‌ یاساییه‌كانی كه‌یسی تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن قوربانیانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیاییانه‌ی چه‌كی كیمیاییان فرۆشت به‌ڕژێمی پێشووی به‌عس به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خسته‌ڕوو :"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامی پێویستی هه‌موو پرسیارێكی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌درێته‌وه لەبارەی قەرەبووکردنەوەیان و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە".
پ:ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure