228 نۆرینگەو دەرمانخانە لەهەولێر داخراون

هەواڵ / کوردستان :: 16/11/2018‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا لیژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر 228 نۆرینگەو دەرمانخانەیان داخستووەو سزایی داراییش دروان.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند: لیژنەکانی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 228 دەرمانخانەو نۆرینگەی پزیشکییان داخستووە، ئەوەش بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو و کوالێت نزم.

وتیشی: "ئەو دەرمانانە کە 62 تەن بوون بە شێوەیەکی زانستی لەناوبراون".

قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: هەر یه‌كێك له‌و شوێنانەی داخراون بە بڕی 500 تا یەک ملیۆن دینار سزادراون.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە