به‌هۆى ده‌رمانى ساخته‌وه‌ هه‌زاران كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

هەواڵ / جیهان :: 16/11/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى ڕاپۆرتێك كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌ سپۆنسه‌ر كراوه‌ ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌فریقا به‌هۆى ده‌رمانى ساخته‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌رمانه‌كانیش له‌ وڵاتانى چین، هندستان، پاراگواى، پاكستان، پاراگواى و بریتانیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى (ئینته‌رپول) و هه‌روه‌ها سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پشتگیری كراوه‌، ئاشكراى ده‌كات: كه‌ نزیكى نیوه‌ى ڕێژه‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ ساخته‌ و كوالێتى خراپانه‌ى ڕاپۆرت له‌سه‌ریان دراوه‌ته‌ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ نێوان ساڵانى 2013-2017دا، له‌ ناوچه‌كانى باشوورى ئه‌فریقا بوون.

ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت: "ساخته‌كاران ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌نه‌ نێچیر"، به‌پێى ئاماره‌كان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه‌ ساڵانه‌ 64 بۆ 158 هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كانى باشورى ئه‌فریقادا به‌هۆى ئه‌م ده‌رمانانه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

و: په‌یام زاهیر
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure