راپۆرتێكى دواڕۆژ بڕیارێكى حكومه‌ت ده‌گۆڕێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/11/2018‌ :: 1976‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى راپۆرتێكی سایتى "دواڕۆژ" له‌سه‌ر بڕیارێكى حكومه‌ت، كه‌ زیاتر 10 ملیۆن دۆلار زیان به‌ كاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌دا چووه‌تەوەو ماوەی ھاوردەکردنی میوەی درێژکرده‌وە.


عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: "دوای ئەوەی سایتی دواڕۆژ ھەواڵێکی لەسەر بازرگانانی میوە بڵاوکردەوە، تیایدا ئاشكرایكرد ئه‌گەر بڕیاری قەدەغەکردنی ترێ و سێو و خورما جێبەجێ بکرێت لەلایەن حکومەتەوە، ئەوا بازرگانان ١٠ ملیۆن دۆلار زیان دەکەن".

راشیگەیاند: "دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵەكەی سایتی دواڕۆژ، حکومەتی ھەرێم ھاتە سەرخەت و کاتەکەی تا ١٥ ڕۆژی دیکە بۆ درێژکردینەوە".

هاوكات لیژنه‌ى كاسبكارانى عه‌لوه‌ى سلێمانى، سوپاسنامەیەك ئاڕاسته‌ى سایتی دواڕۆژ ده‌كات و دەڵێن: "سوپاس و پیزانینی 1000 بازرگانی میوەتان ئاڕاستە دەكەین، به‌هۆى راپۆرته‌كه‌ى ئێوه‌وە حكومەت هاتەسه‌رخەت و 15 روژ موڵەتى هاورده‌ى چه‌ند میوه‌یه‌كى درێژكرده‌وه‌".  

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure