کاتی سەردانی پارتی بۆ لای یەكێتی و گۆڕان ئاشکرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 16/11/2018‌ :: 692‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بڕیارە سبەینێ شەممە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێ سەردانی شاری سلێمانی بكات، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتـیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان.


سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ شاندەكەی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەکێتی بكەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پێشبینی كرد پێكهێنانی حكومەتی نوێش زۆری پێنەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ كە لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەستیكەوتووە، بڕیارە هەمان شاند بۆ هەمان مەبەست سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیش بكات.

پێداچوونەوە: سیروان محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە