ئەمریکا دوای کوشتنی خاشقچی دەیەوێت ئەم کارە بۆ تورکیا بکات

هەواڵ / جیهان :: 16/11/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كه‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنى ئه‌مریكى ئاشكرایكرد، دواى كوشتنى خاشقچى، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، فه‌تحوڵا گوله‌ن راده‌ستى توركیا بكاته‌وه‌.

كه‌ناڵى "NBC"ى ئه‌مریكى له‌ زارى به‌رپرسێكى كۆشكى سپى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ى تره‌مپ داوای له‌ نوسیگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى داد كردوه‌، كه‌ دوباره‌ دۆسێى گوله‌ن بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها داواى له‌ وه‌زاره‌تى ئاسایشى ناوخۆ كردوه‌، زانیارى ته‌واو پێشكه‌ش بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى یاسای نیشته‌جێبوونى گوله‌ن له‌ ئه‌مریكا.

به‌وته‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ واشنتن ده‌یه‌وێت نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌ دۆسێى خاشقچى كه‌مبكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ پارستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌. 

فه‌تحوڵا گوله‌ن خاوه‌نى "گرین كارته‌"و له‌ كۆتایی ساڵى 1990وە له‌ ولایه‌تى بنسلفانیا نیشته‌جێیه‌.

ئا: سیروان محه‌مه‌د 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە