له‌سه‌ر فه‌وتانی 7 ملیار دینار روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/11/2018‌ :: 377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر له‌ناوچوونى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ لە گه‌نجینه‌كه‌ى بانكى رافیده‌یندا له‌ناوچووه‌، پێش چه‌ند ساڵێك بانكه‌كه‌ سزادراوه‌.


ئیحسان شه‌مران، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێركارى له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ په‌یامنێرى دواڕۆژ ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند: "ئه‌م رووداوە له‌ ساڵى 2013 روویدا له‌ ئه‌نجامى بارانبارینى زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو و گه‌یشتنى ئاو بۆ ناو گه‌نجینه‌كانى بانكى رافیده‌ین له‌ ژێر زه‌مینه‌كان، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشکرا کراوە، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆى كه‌ڕوولێدانى پاره‌ نه‌ختێنه‌كان له‌ ئه‌نجامى به‌رزى راده‌ى شێى شوێنه‌كه‌".

وتیشى: "ئه‌و پارانه‌ى زیانیان پێگه‌یشت زۆرینه‌یان گۆڕدرانه‌وه‌، ته‌مه‌نیشیان زیاتر له‌ ١٠ ساڵ بوو، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ گۆڕین دانرابوون".

ئیحسان شه‌مران، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆسه‌ى گۆڕینى پاره‌ كارێكى رۆژانه‌یه‌، كه‌ بانك پێیهه‌ڵده‌ستێت، له‌ پێناو مانه‌وه‌ى دراوى كاغه‌زى نوێدا.

باسى له‌وه‌شكرد: دواى نقومبوونى پاره‌كه‌ كه‌ له‌ بانكى رافیده‌یندا روویدا، دواى پشكنین داوامانكرد بارودۆخى گه‌نجینه‌كان چاك بكه‌ن.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌ :بانكى ناوه‌ندى به‌ئه‌ندازه‌ى تێچوونى چاپكردنى پاره‌ كاشه‌كه‌، غه‌رامه‌ى ئه‌و نوقمبوونه‌ بانكى رافیده‌ینى كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure