سه‌لیم جبورى ئه‌م پۆسته‌ باڵایه‌ وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / عێراق :: 16/11/2018‌ :: 688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
په‌رله‌مانتارێكى ئیئتلافى وه‌ته‌نییه‌، ئاشكراى كرد، قه‌وراه‌کانی (سوننه‌ و شیعه‌ و كوردی)یه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى پێشووی پەرلەمانی عێرق پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وه‌ربگرێت.


ئینتسار جبورى، په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى وەته‌نییه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دۆسیه‌ى ئه‌منى گرنگى خۆى هه‌یه‌، بۆ پاككردنه‌وه‌ى عێراق له‌ تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هاپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر: په‌له‌كردن له‌ تێپه‌ڕاندنى وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى، تاكه‌ كاندیدى ئه‌وانیش بۆ ئه‌و پۆسته‌ سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى پێشووی پەرلەمان، چونكه‌ چانسى زۆرترین ده‌نگى هه‌یه‌، بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى.

ئینتسار جبورى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: رێككه‌وتنیك هه‌یه‌ له‌ نێوان قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى سوننه‌ و شیعه‌ و كورددا، كه‌ كاندیدكردنى سه‌لیم جبورى ره‌تناكه‌نه‌وه‌.

وتیشى: "هیچ ره‌تكردنه‌وه‌ و خۆلێپاراستنێك نییه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنى سه‌لیم جبورى بۆ ئه‌و پۆسته‌، چونكه‌ خاوه‌نى ئه‌زموونێكى سیاسى باشه‌، چونکە وه‌زیریى كارێكى سیاسییه‌ به‌رله‌وه‌ى كارگێڕى بێت".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure