روسیا كڵێسایه‌كى جیاواز دروستدەکات

هەواڵ / جیهان :: 16/11/2018‌ :: 330‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
حكومه‌تی روسیا ئاشكرایكرد: به‌نیازه‌ كڵێسایه‌كی سه‌ربازی دروستبكات كه‌ به‌هاكانی (نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان) له‌ناو سوپاكه‌یدا به‌هێز بكات.


به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى روسیا، دروستكردنی ئه‌م كڵێسایه‌ بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ وێنه‌ی جه‌نگه‌ مێژووییه‌كان رازێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌منزیكانه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنى ده‌كرێت، مەبەستیش لێی بەهێزکردنی به‌هاكانی (نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان)ە له‌ناو سوپادا.

فه‌ریق ئاندرێ كارتاپۆلۆڤی، جێگری وه‌زیری به‌رگریی روسیا له‌ پشت ئه‌م پرۆژه‌ی كڵێسایه‌وه‌یه‌و ناوبراو پێیوایه‌: باوه‌ڕداری به‌های رۆحیی له‌لای هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌هێز ده‌كات.

له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كانى دروستكردنى كڵساكه‌وه‌ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانى روسیا راگه‌یاندووه‌: ئه‌م كڵێسایه‌ به‌ هه‌مان ره‌نگی سیستمی موشه‌كی و زرێپۆشه‌ رووسییه‌كان كه‌ ره‌نگی (خاكی)یه‌ ره‌نگده‌كرێت. هه‌روه‌ها دیواره‌كه‌ی به‌ بڕگه‌ی نووسراوی ئینجیل پڕده‌كرێته‌وه‌، دیمه‌نی جه‌نگی مێژوویی له‌سه‌ر ده‌كێشرێت. ئه‌م كڵێسایه‌ 95 مه‌تر به‌رزده‌بێت و 6 هه‌زار سه‌رباز ده‌گرێت. 

ئۆرتۆدۆكسی رووسی به‌ربڵاوترین ئایینه‌ له‌ رووسیا و به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كی ساڵی 2012، 61 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر ئه‌و ئایینه‌ن. جگه‌ له‌ په‌یڕه‌وكارانی ئه‌و ئایینه‌، دووه‌م به‌ربڵاوترین ئایین له‌ رووسیا ئایینی ئیسلامه‌ كه‌ 9 ملیۆن كه‌س په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن.
پ:ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure