ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى بریتانیا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 15/11/2018‌ :: 119‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌م ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى بریتانیا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له‌ دژى په‌سه‌ندكردنى ره‌شنوسی بڕیارى ده‌رچوونى ئه‌و وڵاته‌ له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى تێرزا مه‌ى واژۆى له‌سه‌ركرد.   

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى كار و خانه‌نشینى، بریكسیت (ده‌رچوونى بریتانیا)، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌رچوون له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ئێرله‌نداى باكور، ئه‌و وه‌زیرانه‌ بوون كه‌ تا ئێستا ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. 

دۆمۆنیك راب وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌رچوونى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند: ناتوانم پاڵپشتى ره‌شنوسى بڕیارى ده‌رچونى بریتانیا بكه‌م له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا. 

 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش تێرزاى مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا رووبه‌ڕووى دۆخێكى دژوار ببێته‌وه‌، كاتێك ئاماده‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ره‌شنوسى ئه‌و بڕیاره‌.

داڕشتنه‌وه‌:هه‌ستیار قادر 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure