جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵه‌بجه‌ نیشانه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی عێراق و كوردستانه‌ و هه‌موومان كار بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.

حسێن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووەم سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و دواتر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.

حسێن كه‌ریم كه‌عبی وتى: "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنبوون بووه‌ به‌و تاوانه‌ی له‌ ساڵانی رابردوودا رژێمی له‌ناوچووی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌م شاره‌ی ئه‌نجامداوه‌".

وتیشى: "ئه‌ركی ئێمه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌ ئاوڕی جدی له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ بده‌ينه‌وه‌".
 
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: له‌ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 له‌ناو په‌رله‌مان، وه‌ك فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ئه‌وه‌یان به‌ وه‌زیری دارایی و به‌رپرسانی تری عێراق راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

  پێداچوونه‌وه‌: هه‌ستیار قادر 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure