به‌ركه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 336‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید
به‌هۆی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌م  یه‌كێكی تر له‌ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا به‌وه‌ش تائێستاش 105 به‌ركه‌تووی چه‌كی كیمیایی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی به‌هۆی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و به‌ركه‌وتووه‌ی چه‌كی كیمیایی ناوی (توبا سه‌ید قادر عه‌بابه‌یلێی)یه‌ و یه‌كێك بوو له‌ به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.

 وتیشى" له‌ دوای ساڵی 2003 وه‌ تا ئێستا 105 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هاوكات به‌ ده‌یانی تریش باری ته‌ندروستییان ناجێگره‌ و پێویستییان به‌ چاره‌سه‌ری به‌ په‌له‌ هه‌یه‌".

 پێداچوونه‌وه‌: هه‌ستیار قادر 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure