كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ى به‌فربارین ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 39779‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: باران باراین له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌مشه‌و له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى كوردستانیش باران ده‌بارێت و واده‌ى به‌فربارینیش ئاشكراده‌كات. 


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بووله‌رزه‌زانى هه‌رێم راگه‌یاند: ئێستا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت، به‌ڵام پێشبینده‌كرێت ئه‌مشه‌و بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى كوردستان بگرێته‌وه‌.

هاوكات بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى وت: له‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌پۆلى یه‌كه‌مى باران و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و تاوه‌كو رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وامده‌بێت.

وتیشى: "شه‌پۆلی دووه‌مى باران و به‌فر له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو هه‌ینى داهاتوو 23ى تشرینى دووه‌م به‌رده‌وامده‌بێت".

 پێداچوونه‌وه‌: هه‌ستیار قادر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە