پێشانگایه‌كى تایبه‌ت به‌ پێداویستییه‌كانى پزیشكى ددان كرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 255‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
سه‌ندیكاى پزیشكانى ددانى كوردستان پێشانگایه‌كى تایبه‌تی به‌ ئامێرى تازه‌ و پێداویستییه‌كانى پزیشكى ددان له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌ و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
 

د. رێبین به‌رزنجى، جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه‌ په‌ره‌پێدانى سیستمى تازه‌ى كارى پزیشكى ددانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

وتیشى: "له‌ پێشانگاكه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامێری تازه‌ی پزیشكی ددان و نه‌شته‌رگه‌ری و جوانكردنی ددان نمایشكراون، له‌گه‌ڵ ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ فیلته‌ری كوالێتی كۆنتڕۆڵ پشكنینیان بۆ كراوه‌". 

جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێكی تر له‌ ئامانجه‌كانی پێشانگاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك پزیشكی شاره‌زای بواری ددان له‌ وڵاتانی ئیمارات و توركیا و ئێران هێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێشانگاكه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر پزیشكی ددان پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 750 پزیشكی ددان له‌ هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌شداریان تێداكردووه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure