سلێمانی: لەباره‌ى فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ ڕونکردنەوە ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 2110‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و ده‌ڵێت: "داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ تۆمارده‌كه‌ین کە ئەو لێدوانێكی ئێمه‌ی شێواندووه‌".


له‌وباره‌یه‌وه‌ گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان لێدوانی سه‌باره‌ت به كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ گشتی و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ‌ به‌ تایبه‌تی، لێوه‌رگرتووین و دواتر قسه‌كانی ئێمەیان شێواندووەو لەكاتی مونتاژكردنه‌كه‌دا له‌ چەند شوێنێك قسه‌كه‌یان بڕیوە، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو".

وتیشی: "هەموو لایەك ئاگاداردەكەینه‌وه‌ كە ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تێدایە كە بە وێنە شوێنێك پیشانی بینه‌ران ده‌درێت شاری سلێمانی نییە، به‌روونی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌و‌ێت كە یەكێك لە وڵاتانی ئەفریقا بێت، چونكه‌ كارمەندەكانی ئەو شوێنە دزداشه‌یان لەبەردایە و ڕەنگی پێستیان ئه‌سمه‌ره‌".

ڕاشیگەیاند: بە هه‌موو لایەكی ڕادەگەیەنین دیاردەو حاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا بوونی نییە، ئەوه‌ی لە ڕاپۆرتەكەدا وتراوه‌ هەڵەیەكی ئاشكرایەو مەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ و ماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانییەو سه‌رتاپای هەواڵەكە دوورە لە ڕاستییەوەو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكاری یاسایی دژی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌گرینه‌به‌ر".

له‌ دوو رۆژی رابردوودا، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌شداریكردوه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی كەناڵی (الاتجاە)ی عه‌ره‌بی، له‌و ڕاپۆرتەی كه‌ناڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ له‌شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ ده‌فرۆرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە