وڵاتێك 110 جۆر ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى گه‌یانده‌ هه‌ڵه‌بجه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 14/11/2018‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ رایدەگەیەنێت: کونسوڵخانەی کۆریای باشور لە هەولێر، 110 جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیاندۆتە بەڕێوەبەرایەتی تەندروسی شارەکە.


دکتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى وڵاتانى بیانى بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌، ئه‌مڕۆ كۆریاى باشور له‌ رێگه‌ى كونسڵخانه‌كه‌یه‌وه‌ بڕی 110 جۆر ده‌رمان و پێداویستى پزیشكییان گه‌یانده‌ كۆگاکانمان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ بڕى 90 ملیۆن دینارمان بۆ دابینده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى پێداویستی و دابینكردنى ده‌رمان، به‌ڵام ئه‌مه‌ بڕێكى كه‌مه‌ و به‌شى پێداویستى ته‌واوی سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ناكات، بۆیه‌ ئه‌م هاوكارییه‌ى ئه‌مڕۆى كۆریاى باشور هاوكارێكى باشمان ده‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانمان.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خستەڕوو: ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون پێكهاتوون له‌ دژه‌ به‌كتریا، پێداویستى نه‌شته‌رگه‌رى و پزیشكى و چاره‌سه‌رى چه‌ند جۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌ وه‌رزییه‌كان.

داڕشتنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure