شه‌پۆلێكى باران و به‌فربارین به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/11/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئه‌مڕۆ یادى سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌
- شه‌پۆلێكى باران و به‌فربارین به‌ڕێوه‌یه‌ 
- دۆخى منداڵان له‌ عیراق ناله‌باره‌
- هه‌جین دوایین مۆڵگه‌ى داعش له‌ سووریا
- 30 ئه‌ڵمان كه‌ ئازارى كۆچبه‌رانیان داوه‌ دادگایى كران
- هه‌ڵه‌بجه‌ شایه‌نى خزمه‌تى زیاتره‌
- له‌ مۆسكۆ كۆنفرانسى بارودۆخى نوێى كێشه‌ى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه‌چوو
- ئه‌مریكا چاوه‌ڕێى سزاى نوێى ئه‌وروپایه‌ به‌سه‌ر رووسیادا
- 13 ناوه‌ندى موشه‌كى كۆریاى باكوور ئاشكرا ده‌كرێت
- سێیه‌مین فێستیڤاڵى هه‌نگوین له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو
- هه‌ڵه‌بجه‌ فێستیڤاڵى وه‌رزى هه‌نارى له‌ئامێز گرت
- شێخ له‌نگه‌ر، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى گوند له‌ كوردستان

خه‌بات:
- به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیى دادگاى باڵاى عێراق بڕیاره‌كانى پارێزگارى داسه‌پاوى كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌
- قائیمقامى مه‌ركه‌زى نه‌ینه‌وا بۆ خه‌بات: پێشمه‌رگه‌ سه‌رچاوه‌ى ئارامى و دڵنیاییه‌ بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا و پارێزگاى نه‌ینه‌وا
- كۆمیسیۆن ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه‌ .. ئاماده‌كاریى بۆ دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات
- ئێران .. ئافره‌تێكى كورد له‌ سنه‌ له‌سێداره‌درا
- یونامى .. قشڵه‌ و قه‌ڵاى كه‌ركوك پێویستى به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌
- هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌وڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیدایه‌
  * په‌روین بوڵدان: هه‌ڵبژاردنى خۆجێیى، هه‌لێكى مێژووییه‌ بۆ رزگاربوون له‌ ده‌سه‌ڵات
- یه‌كێتى نووسه‌ران رێوڕه‌سمى ماته‌مینى بۆ مریه‌مى قازى ساز كرد
- 137 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون .. پێشمه‌رگه‌ و ئاساییش و پۆلیس به‌دواى یاساشكێناندا ده‌گه‌ڕێن
- له‌ هه‌ولێر باندێكى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر و پاره‌ وه‌رگر ده‌ستگیركران
- زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى كۆیه‌ له‌ وۆرك شۆپێكى هاوبه‌شدا
- هۆشدارى ده‌رباره‌ى جۆرێكى خواردنه‌وه‌ى تایگه‌ر ده‌درێت
- گه‌رمیان .. ده‌ستگیركردنى 6 راوچى
- به‌ مه‌به‌ستى رووپێویى و هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى ساڵانه‌ 30 زانكۆ و په‌یمانگاى بیانى دێنه‌ باشوورى كوردستان
- یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى مایكرۆسۆفت كۆچى دوایى كرد

هاوڵاتى:
- دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نامه‌یان بۆ حه‌لبوسى ناردوه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆن
- گۆڕانكارییه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كگرتوو به‌رده‌وام ده‌بن .. سه‌ره‌ڕاى گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانى یه‌كگرتوو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌توانێت خۆى بۆ پۆستى ئه‌میندار كاندید بكاته‌وه‌
- كڕیار به‌ گیرفانى پڕه‌وه‌ فرۆشیارى ده‌ستناكه‌وێت .. خه‌ڵاتێكى ئه‌مریكا بۆ دیاریكردنى شوێنى سێ سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تى به‌رفراوانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
- وته‌بێژى په‌كه‌كه‌ بۆ هاوڵاتى: په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌مریكا و په‌كه‌كه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام هه‌ندێ جار ناردنى په‌یام هه‌بووه‌
- له‌ 10 مانگدا چوار پیاو به‌ده‌ست ژنه‌كانیان كوژراون و 37 ژنیش به‌ده‌ستى پیاوه‌كانیان
  * سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوان: ژنان به‌ته‌نها ناتوانن پیاوان بكوژن، به‌هاوكارى كه‌سانى تر ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن
- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نابێت كورده‌كان بكاته‌ ئامانج بۆ رازیكردنى توركیا
- سلێمانى یادى 234 ساڵه‌ى بناغه‌ى دامه‌زراندنى ده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر:
- كۆمسیۆن ئاماده‌كاریى بۆ واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ده‌كات
- له‌ هه‌ولێر باندێكى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر و پاره‌وه‌رگر ده‌ستگیر ده‌كرێن
- كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رى دوو شه‌پۆله‌ بارانبارین
- به‌رپرسى ئۆپۆزسیۆن له‌ ئیسته‌نبوڵ: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغانیش كاندیدى ئاكپارتى بێت له‌ ئیسته‌نبوڵ هه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه‌
- 234 ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونى سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
- له‌ سنه‌ پێشانگاى نیگاركێشى كتێبى منداڵان به‌ڕێوه‌چوو
- له‌ كرماشان پێشنگاى كتێب به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

ئاژانس:
- پارتى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌ت ده‌گۆڕێت .. كه‌ریم سنجارى و ئاشتى هه‌ورامى دوورده‌خرێنه‌وه‌
- به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى: نابێت لیستى براوه‌ تووشى غروور ببێت
- ململانێى به‌غدا و هه‌رێم مه‌خموورى وێران كردووه‌
- قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێ ده‌ست پێده‌كات 
- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى: ته‌نیا یه‌كێتیى خۆى بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تدا یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه‌
- تاوانى داعش له‌ژێر زه‌ویدا .. زیاتر له‌ 200 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى له‌ عێراق دروست كردووه‌
  * سێ له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى داعش له‌ گۆڕه‌پانێكى تۆپى پێدا بووه‌
- ئه‌مریكا له‌ كۆشكى سپییه‌وه‌ چاوى له‌ سه‌ركرده‌كانى قه‌ندیله‌
- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى فتواى هه‌رێم: هه‌ر چوار ساڵێك 111 كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت كه‌ خۆى له‌خۆیدا شتێكى ناپه‌سه‌نده‌
- خوێندكارانى پزیشكیى ددان په‌نا بۆ په‌رله‌مان ده‌به‌ن .. داواى داخستنى به‌ئه‌هلیى خوێندنى به‌شه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
- سه‌رهه‌ڵدانى "به‌ره‌ى به‌رخۆدان"ى ئێرانى له‌نێو سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكادا

وشه‌:
- پێنج حزبى كوردستان داواى حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار ده‌كه‌ن
- كه‌ركوك تاكه‌ پارێزگاى عێراقه‌ دۆخى سه‌ربازیى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌
- به‌هۆى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر چوار مانگ كاره‌كانى راده‌گرێ
- بۆ جارى دووه‌م و تا 2020 ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان درێژ كرایه‌وه‌
- چاودێران: پێویسته‌ زوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى بكرێت له‌باره‌ى مادده‌ى 140
- حكومه‌ته‌كانى عێراق متمانه‌ به‌ ژن ناده‌ن
- باڵه‌خانه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان هه‌ولێر داده‌پۆشن .. ده‌یان باڵه‌خانه‌ له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر به‌ ته‌واونه‌كراوى ده‌رگه‌یان لێ داخراوه‌
- رێبوار سه‌عید و عه‌دنان كه‌ریم له‌ پڕۆژه‌یه‌كى هونه‌ریى گه‌وره‌دا
- گرووپى موزیكى كچانى رانیه‌: مه‌به‌ستمانه‌ خزمه‌ت به‌ بوارى چالاكیى ژنان له‌ سنووره‌كه‌دا بكه‌ین
- مریه‌م قازى .. ئه‌و ژنه‌ رۆشنبیر و تێكۆشه‌ره‌ى به‌رده‌وام له‌ رێى گرتووخانه‌ و لێپرسینه‌وه‌ى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان بوو



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure