وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستی لەكاركێشایەوە

هەواڵ / جیهان :: 14/11/2018‌ :: 292‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە، لەدوای بڕیارەكەشی ئەوەی ئاشكرا كردووە: غەززە خاڵی لاوازی ئیسرائیل بووە، وتیشی: "لەزۆر رووەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ ناكۆك بووم".

لیبەرمان ئەوەشی خستەڕوو: نامەوێت لەحكومەتێكدا بم كە ملكەچی تیرۆریستان بێت، ئاماژەی بەوەشدا، كە دژی داوای لێبووردنی ئیسرائیل بووە لەتوركیا.

وتیشی: "كەس ئاگاداری ئەو پارەیە نییە كە لەلایەن قەتەرەوە گەیشتووەتە غەززە و لەماوەی شەو و رۆژێكدا 15 ملیۆن دۆلار گەیشتۆتە دەست حەماس".

لەپرێس كۆنفرانسێكدا لیبەرمان ئەوەشی خستەڕوو: رێككەوتنی راگرتنی شەڕ لەغەززە وەك ئەوە وایە ئیسرائیل تەسلیمی تیرۆریستان بووبێت.

ئەڤیكدۆر لیبەرمان داواشیكرد، كە هەرچی زووە هەڵبژاردنێكی پێشوەخت لەئیسرائیل بەڕێوەچێت و كۆتایی بەو دۆخە بێت كە ئێستا هەیە.

ئامادەکردنی: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure