هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى عێراق دواده‌كه‌وێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/11/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید 
هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو 22ى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا روون نییه‌ ئه‌نجامده‌درێت یاخود نا، به‌رپرسێكی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: "هه‌ركاتێك بڕیاره‌كه‌ درا، كۆمسیۆن پێویستی به‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت تا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌كات". 


ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم چوارشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌می 2018، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ ئێستادا روون نییه‌، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئینجا كۆمسیۆن ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌كات.
 
خورماڵی وتیشی: "كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ناتوانێت له‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدات، چونكه‌ ئه‌وان وتویانه‌ هه‌ركاتێك بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، پێویستیان به‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌كو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure