نرخى ته‌ماته‌ و په‌تاته‌ به‌ به‌رزى ماوه‌ته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 15/11/2018‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
نرخی تەماتە و پەتاتە لە بازاڕەکانی سلێمانی بەرزە و تائێستا ھەرزان نەبووە ھۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بەرھەمی ناوخۆ دەگەڕێتەوە.


سامان ئیبراھیم، لێپرسراوی ھۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی لە عەلوەی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "نرخی تەماتە و پەتاتە له‌ دوای ئەوەی ئێران ھەناردەکردنی ڕاگرتووە هه‌ر له‌ به‌رزیدایه‌".

وتیشی: "تەماتە بەپێی جۆره‌كه‌ى لە نرخدا جیاوازە، لە ١٢٥٠ دینارەوە دەستپێدەکات تا ١٦٠٠ دینار کە لە ناو عەلوە دەفرۆشرێت، پەتاتەش نرخی بەپێی گەورەی و بچوکی و جۆرەکی جیاوازە لە ٤٠٠ دینار تا ٨٥٠ دینارە ".

رونیشیکردەوە لەئێستادا بەرھەمی ناوخۆیی نەماوە و ئەو تەماتەی دێتە سلێمانی له‌ ووڵاتى  تورکیایە هاورده‌ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ته‌ماتى خانووى پلاستیكى ئێرانه‌، چونكه‌ ته‌ماته‌ى دەشتەکی به‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆ دۆشاو بەکاردێت نایه‌ڵن هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكرێت.

 ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد بەرھەمی تەماتەی خانوە پلاستیکیەکانی ناوخۆی کوردستان، تەنیا لەوەرزی ھاویندا زۆرە، لەوەرزی زستاندا بەرھەمیان نیە، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخه‌كان ده‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure