كۆریاى باشوور هاوكارى پزیشكى ده‌گه‌یه‌نێته‌ گه‌رمیان

هەواڵ / کوردستان :: 14/11/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان، حكومه‌تى كۆریاى باشوور ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكى گه‌رمیان ده‌كات.

بێستون ژاڵه‌یی به‌ڕیوبه‌ری كاروباری مرۆیی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و ده‌رمان و پێداویستییان به‌هاوكاری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تى كۆریاى باشووره‌وه‌ دابینكراوه‌و ئه‌مڕۆ به‌ بارهه‌ڵگرێك گه‌یه‌نرایه‌ گه‌رمیان. 

وتیشى: "پێداویستى و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى جۆراوجۆر له‌خۆرده‌گرێت، له‌ ناویاندا ده‌رمانى مێشك و ده‌مارو فشارى خوێن و نه‌خۆشیییه‌كانى دڵ، دواتر له‌ڕیگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ته‌وه‌ ڕاده‌ستی نه‌خۆشخانه‌كانی  كفری و كه‌لار و چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی ته‌ندروستی سنوره‌كه‌ ده‌كرێن.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌دنان تۆفیق به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌ جواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و ده‌رمان و كه‌لوپه‌له‌ پزیشكیانه‌ سودێكى باشى ده‌بێت بۆ هاووڵاتیانى سنووره‌كه‌ و سوپاسى حكومه‌تى كۆریاى باشوور ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure