نرخى دراوه‌كان به‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 14/11/2018‌ :: 1990‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 14ى تشرینی دووەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 700 دینار فرۆشرا، له‌كاتێكدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9  دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار و500 دینارە.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9هەزار دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار  دینارە.

 

ئا: سيروان محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure