ئەمریکا 5 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م سەرکردانە ئاشكرابكات

هەواڵ / جیهان :: 14/11/2018‌ :: 963‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بڕى 5 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زانیارى له‌سه‌ر 3 سه‌ركرده‌ى حیزبوڵاى لوبنانى و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئاشكرا بكات.


مایكل ئیفانۆف، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌و سێ سه‌ركردانه‌ بریتین له‌ ساڵح ئه‌لعارورى، جێگرى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى باڵى سه‌ربازى حه‌ماس".

رونیشیكردوه‌ كه‌: "ئه‌لعارور له‌ لوبنان ده‌ژى و له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قى قودس كارده‌كات پاره‌ى بۆ ئه‌و چالاكییه‌ سه‌ربازیانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس كۆده‌كرده‌وه‌، كه‌ بوونه‌ هۆى كوژرانى ئه‌و ئیسرائلیانه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكان هه‌یه‌".

دووه‌م كه‌سیش بریتیه‌ له‌ خه‌لیل محه‌مه‌د خه‌لیل، راوێژكار و نزیك له‌ حیزبوڵا و په‌یوەندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا هه‌یه‌.

هه‌یسه‌م عه‌لیش، سێیه‌م كه‌سه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ میلیشیاكانى حیزبوڵاوه‌ هه‌یه‌ له‌ سوریا و یه‌مه‌ن، له‌ ساڵى 2016وه‌ له‌ لیستى تیرۆرى نیوه‌ده‌وڵه‌تیدایه‌. 

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پیاچونەوە: چالاک عومەر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure