بۆ خۆپاراستن لەئەنفلۆنزا لەسلێمانی ئەم کارە دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/11/2018‌ :: 656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەئێستادا کوتانی وەرزیی لە بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی بەردەستەو ھاووڵاتیان دەتوانن لەنزیکترین بنکەکانی خۆیان ئەو کوتانە ئەنجامبدەن.

ڕەفیق نەسرەدین، پسپۆری خۆپارێزی و ڕۆشنبیری سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ھیچ ھەڵمەتێکی خۆکوتانمان نییە کە ھاووڵاتیان ناچار بکات بەوەی کە دەبێت خۆیان بکوتن، ئەوەی کە ھەیە دەرزی فایرۆسی وەرزییە کە دەتوانن بەکاریبھێنن یان نا".

ڕاشیگەیاند: ئەو دەرزیە لەسەرەتای وەرزی پایزەوە لەبنکە تەندروستییەکان نه‌مابوو، بەڵام ئێستا ھەیە و ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت خۆیان لە توشبوون بە فایرۆسی وەرزی بپارێزن، دەتوانن ئەو کوتانە ئەنجامبدەن".

ئاماژەی بەوەشدا ئەو کوتانە لەسەر ھاووڵاتیان مەرج نییە کە دەبێت خۆیان بکوتن، تەنیا کوتانێکی وەرزییە و بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت خۆیان لە پەتاو فایرۆسی وەرزی بپارێزن.

ئەو پسپۆرە ئەوەشی ڕونکردەوە ھەر ھاووڵاتییەک کە مەبەستێتی ئەو کوتانە ئەنجامبدات دەتوانێت سه‌ردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی گەرەکەکەیان بکات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure