بانكى ناوه‌ندى عێراق کارێک له‌ كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 15/11/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ بڕیارێكدا، قه‌رزدان به‌هاوڵاتیان له‌ كۆمپانیاكانى جزدانى ئه‌لیكترۆنى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیایداهاتووه‌: بڕیاردرا كه‌ رێگه‌نه‌درێت به‌ كۆمپانیاى جزدانى ئه‌لیكترۆنى قه‌رز به‌ هیچ كه‌سێك بده‌ن، كه‌سه‌كه‌ كه‌سێكى ئاسایی یان مه‌عنه‌وه‌ى بێت، هه‌روه‌ها نابێت قه‌رز وه‌ربگرن له‌ پشكداره‌كان، ئه‌و پشكداره‌ كۆمپانیا بێت یان بانك، به‌بێ ره‌زامه‌ندى بانكى ناوه‌ندى.

بانكى ناوه‌ندى رونیكردوه‌ته‌وه‌: كاتێك رێگه‌ به‌و قه‌رزكردنه‌ ده‌درێت كه‌ هۆكاره‌كانى ئه‌و قه‌رز وه‌رگرتنه‌ وه‌ك هه‌ر بانكێكى دیكه‌ یان كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى  رون بكه‌نه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عێراق، وه‌ك بانكێكى سه‌ربه‌رخۆ و به‌رپرس له‌ سه‌قامگیركردنى نرخه‌كانى دراو و داڕشتنى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌، به‌ پێى بڕیارێكى تایبه‌ت له‌ 6ی ئازارى 2004 ده‌رچووه‌ دامه‌زراوه‌، بانكى ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتى 10 بانكى بازرگانى و 26 بانكى ئه‌هلى و 16 بانكى ئیسلامى و 19 بانكى بیانى و 6 دامه‌زراوه‌ى دارایی و 31 كۆمپانیا ئاڵۆگۆڕى دراو ده‌كات.

 

  • ئا: سيروان محەمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure