پارەی یەدەگی عێراق 60 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 13/11/2018‌ :: 295‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌ى یه‌ده‌گى عێراق به‌ربه‌ستى 60 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌ و حكومه‌تیش 15 ملیار دۆلار قه‌رزاى بانكه‌.


عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق لەدانیشتنی دوێنێى پەرلەماندا رایگه‌یاند: پاره‌ى یه‌ده‌گی بانكى ناوه‌ندى جیاوازه‌ له‌ پاره‌ى یه‌ده‌گى حكومه‌ت، پاره‌ى یه‌ده‌گى حكومه‌ت ئه‌نجامى ئه‌و زیاده‌یه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ پێش ساڵانى 2012 ده‌ستیكه‌وتووه‌ و لەو ساڵەدا پارەى یه‌ده‌گ گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 20 ملیار دۆلار.

وتیشى: "یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى له‌ پێشووتر به‌رزتره‌ کاتێک له‌ ساڵى 2014 گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 66 ملیار دۆلار، بەڵام لەئێستادا گەیشتۆتە نزیكه‌ى 61 ملیار دۆلار و 15 ملیار دۆلاریش قه‌رزى لاى حكومه‌ته‌، ئەوەش بۆ پاره‌داركردنى كورتهێنان له‌ بودجه‌".

 

داڕشتنەوە: رەحیم محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure