ژنێكى كورد له‌سێداره‌درا

هەواڵ / کوردستان :: 13/11/2018‌ :: 4549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران ژنێكی كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سێداره‌دا. 


عه‌دنان ره‌شیدی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران به‌ دواڕۆژی وت: ماوه‌ی پێنج  ساڵ بوو ژنێكی كورد به‌ تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران خرابوه‌ زیندانه‌وه‌ و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. 

وتیشى: دوای پێنج ساڵ و وێڕای هه‌وڵێكی زۆری رێكخراوه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، هه‌وڵه‌كان بێسودبوون و ئه‌مڕۆ له‌ زیندانی گه‌وره‌ی شاری سنه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌سێداره‌درا. 

ره‌شیدی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و ژنه‌ ناوی (شه‌راره‌ ئه‌لیاسی)ه‌و دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure