دواین نرخى دراو به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 13/11/2018‌ :: 1466‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش جێگیر و لیرەش به‌هاكه‌ى هاته‌خواره‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراوى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى و 100 دۆلار به‌ 120.700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100دۆلار به‌ 120.800 دینار بوو".

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.800 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.700 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.320.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.320.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.340.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 550 لیره‌.
- دوێــنێ یه‌كــشەمــمە: 100 دۆلار به‌ 546 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان  محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure