تره‌مپ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه
هەواڵ / جیهان :: 13/11/2018 :: 341 جار بینراوە
دواڕۆژ
گۆڤاری (موی ئینترێسنتی)ی ئیسپانی له راپۆرتێكدا باسی ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌قڵییه ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ-ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووچاری بووه و هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ئاشكرایان كردووه.
ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ به تایبه‌تی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت بریتییه له تێكچوونی كه‌سێتی نه‌رجسی چونكه خۆی زۆر به مه‌زن ده‌رده‌خات و پێیخۆشه خه‌ڵك پێی سه‌رسام بن، هه‌روه‌ها هه‌ست و سۆز و میهره‌بانیی نییه.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2017 له گۆڤاری ده‌روونناسی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌ختی له‌و راستییه كردووه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تیادا دیاره. ره‌فتار و كۆمێنت و كاردانه‌وه‌كانی تێكڕا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ن كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی هه‌یه".
گۆڤاره‌كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تره‌مپ به‌م جۆره پێناسه ده‌كات: شێوازێكی جیاوازی خۆبه‌زلزانین و له‌خۆباییبوونه و هه‌ڵقوڵاوی ناخی كه‌سێكه كه زیاد له‌پێویست باسی شاره‌زایی و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی ده‌كات و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات به فه‌رمی پێیبڵێیت كه تۆ سه‌ركه‌وتووترین مرۆڤی سه‌رزه‌ویت.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد