خەڵکی لوس ئەنجلس پەیکەری کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس لادەبەن

هەواڵ / جیهان :: 13/11/2018‌ :: 208‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، هێڤی فه‌رهاد
لەنێوان چەپڵە و هاواری دوو سەد کەسدا پەیکەری کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس لە ناوەڕاستی باخچەی گراند پارک لە لۆس ئەنجلس لابرا، ئەمەش پاش ئەوەی خەڵکی بە ڕەچەڵەکی شارەکە لە قەومیەتی ئەتفۆنگا و تاتافیام چەند وتارێکیان خوێندەوە.


پاش دەنگدانی ئەنجومەنی شارەکە بڕیاردرا ڕۆژی پشووی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس بگۆڕدرێت بۆ ئاهەنگێکی تایبەت بە خەڵکی بەڕەچەڵەکی شارەکە و تیایدا کێبڕکێی ڕاکردنی 5 کیلۆمەتری و بازنەی گفتوگۆ و نمایشی جل و بەرگ ئەنجام بدرێت.

بەڕێوبەرەکانی ئەم شارە دەڵێن: "پاش لابردنی پەیکەرەکەی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس هەنگاوی داهاتوو لەناوبردنی ئەو بۆچوونەیە کە دەڵێت کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس ئەمریکای دۆزیوەتەوە، چونکە بەرپرس بووە لە گەورەترین حاڵەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵ لە مێژوودا و نابێت بەهۆی ئەم کەسەوە ئاهەنگ بگێڕدرێت".

هەروەها سەرۆکی لیژنەی هندییەکانی ئەمریکا ئۆرتیگا جونیۆر دەڵێت: "دەمەوێت کەسایەتییەکی مێژووی خۆمان بدۆزمەوە جێگەی پەیکەرەکەی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس بگرێتەوە، هەروەها ناوی هەندێک لە شەقامەکانی لۆس ئەنجلوس بگۆڕین بۆ ناوی هیندی، بۆ نموونە ناوی باخچەی گراند پارک بگۆڕیت بۆ یانگنا".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure