وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئه‌م زستانه‌ كاره‌باى زیاتر ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/11/2018‌ :: 275‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- (نوێنه‌ران) به‌م نزیكانه‌ پرسه‌ گرنگه‌كان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌؟
- پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و ئیمارات
- ژنانى سوریا له‌نێو كه‌مپه‌كاندا ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌سه‌ر
- مێژووى سلێمانى له‌ شیعرى شاعیراندا
- ئه‌مریكا نازى توركیا هه‌ڵده‌گرێت و سیاسه‌تى بانێك و چوار هه‌وا جێبه‌جێ ده‌كات!!
- محه‌مه‌د قودسى، ئه‌فسه‌رى ئازادیخواز و روناكبیرى شه‌هید
- یادى 234 ساڵه‌ دامه‌زراندنى شارى سلێمانى

خه‌بات:
- هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى له‌ چیاى قه‌ره‌چووخ مۆڵ دراون
- پارتى به‌ چه‌ند مه‌رج و به‌ڵێنێك به‌شدارى به‌ لایه‌نه‌كان له‌ حكومه‌ت ده‌كات
- 15 قوتابخانه‌ له‌ شارى هه‌ولێر و دهۆك نۆژه‌ن كرانه‌وه‌
- فڕۆكه‌یه‌كى زه‌به‌لاح له‌ سلێمانى نیشته‌وه‌
- ئه‌مریكا ته‌واوى ئه‌وانه‌ به‌رپرسیار ده‌كات كه‌ له‌ كوژرانى جه‌مال خاشقچى تێوه‌گلاون
- پیلانى تیرۆركردنى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ له‌ میسره‌وه‌ داڕێژراوه‌
- ده‌زگاى دادوه‌ریى ئێران 22 چالاكى عه‌ره‌بى ئه‌هوازى له‌سێداره‌ دا
- پوتین پشتیوانى له‌ بیرۆكه‌ى "سوپاى ئه‌وروپا" ده‌كات
- ئێران .. قه‌ده‌غه‌كردنى ژماره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریى جوانكاریى 
- ئێران .. ژماره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان له‌ 290ه‌وه‌ بۆ 330 زیاد ده‌كرێن
- كفرى .. گرفتى نه‌بوونى كه‌مى مامۆستا له‌ قوتابخانه‌كان چاره‌سه‌ركرا
- نه‌وتى سپى به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت
- له‌ هه‌ولێر ماراسۆنێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ ئه‌نجام ده‌درێت
- په‌رستگاى لالش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌
- د. عه‌بدوڵڵا خورشید، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى شوێنه‌وارناسانى كوردستان بۆ (خه‌بات): له‌ئێستادا سه‌ندیكا ته‌نها ناوێكه‌، نه‌ باره‌گاى هه‌یه‌ و نه‌ بودجه‌
- فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى رۆشنبیریى قوتابخانه‌كانى نێو شارى كۆیه‌ ئه‌نجامدرا

هه‌ولێر:
- بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، پارتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات
- هێشتا عێراق له‌ ته‌نگژه‌ى سیاسى پێكهێنانى حكومه‌ت رزگارى نه‌بووه‌
- سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌ هه‌ولێره‌وه‌ سه‌ردانى ڤاتیكانى كرد
- ته‌نزنووسێكى ئێرانى به‌رهه‌مه‌كانى خۆى بۆ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كان هه‌ڕاج كرد

باس:
- چه‌ند پلانێكى بڵاوكردنه‌وه‌ى دراوى ساخته‌ له‌ هه‌ولێر پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌
- وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئه‌م زستانه‌ كاره‌باى زیاتر ده‌درێت
- محه‌مه‌د شه‌ریف، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شارۆچكه‌ى داقووق: 9 گوندى كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه‌ داگیر كراون و 20 هه‌زار عه‌ره‌بى هاورده‌ش هاتوونه‌ته‌ داقووق
- داعش مه‌زارێكى كاكه‌ییه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌
- هه‌تا نوكه‌ ل شنگال 50 كه‌س یێن هاتینه‌ كوشتن و چوو تاوانبار نه‌هاتینه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن
- زه‌رده‌شت تۆفیف به‌گ، راوێژكارى كۆمارییه‌كانى ئه‌مریكا: دروستكردنى گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر گرنگیى زۆرى هه‌یه‌
- له‌ سێ مانگدا له‌ دهۆك عه‌ره‌ب زیاتر له‌ 200 شوقه‌ و خانوویان كڕیوه‌
- قه‌زاى دوكان له‌ كه‌میى خزمه‌تگوزاریى ده‌ناڵێنێ .. ئاوه‌ڕۆ و پاشماوه‌ى ماڵان تێكه‌ڵى ئاوى زێى دوكان ده‌بێ

پێداچوونه‌وه‌:ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure