شارى پزیشكیى فاروق رۆژى جیهانیى شه‌كره‌ رێكده‌خات

هەواڵ / کوردستان :: 13/11/2018‌ :: 1521‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ رۆژى جیهانیى شه‌كره‌دا كه‌ رێكه‌وتى چوارشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م ده‌كات، شارى پزیشكیى فاروق، كه‌مپینێكى فروانى خزمه‌تگوزاریى له‌ دژى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.


كه‌مپینه‌كه‌ى شارى پزیشكیى فاروق له‌ كاتژمێر 10ى به‌یانى تاوه‌كو 8ى شه‌و له‌ نهۆمى یه‌كه‌مى فامیلى مۆڵ-ى شارى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت كه‌ هه‌وڵێكى دیكه‌ى ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌یه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و هه‌ڵمه‌تى دژى نه‌خۆشیى شه‌كره‌. 

له‌و رۆژه‌دا، تیمێكى شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون و ژماره‌یه‌ك په‌رستار، بێ به‌رامبه‌ر پشكنینى پزیشكیى پێویست بۆ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و رێنمایى و ئامۆژگاریى ته‌ندروستیى دژه‌شه‌كره‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.   

ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كه‌ بۆ ساڵى پێنجه‌مه‌ له‌لایه‌ن شارى پزیشكیى فاروق-ه‌وه‌، به‌ناونیشانى (پشكنینى پێشوه‌خت بۆ رێگریكردن) و هاوكات له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ى رۆژى جیهانیى شه‌كره‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان، ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌وڵێكى ترى ته‌ندروستییه‌ له‌پێناو پاراستنى هاووڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ و زانیاریى پێدانیان له‌سه‌ر نه‌خۆشیى شه‌كره‌. 

پزیشكه‌ پسپۆره‌كانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بریتین له‌:
سه‌راب یاڵتى، پزیشكى پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى ژنان و منداڵبوون.
عیماد گوڵپى، پزیشكى پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى مێشك و ده‌مار.
دیلمان محه‌مه‌د ره‌ئوف، پزیشكى پسپۆریى ورد له‌ نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ و غودده‌.
موسا شاهین، پزیشكى پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ.
یار عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، پزیشكى پسپۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ریى چاو.

كه‌مپینه‌كه‌ كراوه‌ و بێ به‌رامبه‌ره‌ و هه‌موو هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت پشكنین بۆ ئاستى شه‌كره‌ى خۆى بكات. هه‌ر كه‌سێكیش پێویستى به‌ زانیاریى زیاتره‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م كه‌مپینه‌ فراوانه‌ ته‌ندروستیه‌ى شارى پزیشكیى فاروق، ده‌توانێت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیى بكات به‌ ژماره‌ ته‌له‌فونى (07709000000)ه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure