روسیا ئاماده‌یه‌ گه‌نمى پێویست بۆ عێراق دابین بكات

هەواڵ / ئابوری :: 13/11/2018‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى ده‌سته‌ى چاودێرى كشتوكاڵى روسیا ئاشكراى ده‌كات، مۆسكۆ ئاماده‌یه‌ پێویستییه‌كانى عێراق له‌ گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ دابین بكات و وه‌فدێكى حكومه‌تى عێراقیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانى روسیا ده‌كات.


یولیا میلانو، وته‌بێژى ده‌سته‌ى چاودێرى كشتوكاڵى روسیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌م رایگه‌یاند: روسیا ئاماده‌یه‌ پێویستییه‌كانى عێراق له‌ گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ بۆ عێراق دابین بكات.

راشیگه‌یاند: تا كۆتایی ئه‌مساڵ وه‌فدێكى عێراق بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر كڕینى دانه‌وێڵه‌ و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنایه‌تى دانه‌وێڵه‌كه‌ سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كه‌ن.

عێراق ساڵانه‌ پێویستى به‌ 6 ملیۆن ته‌ن گه‌نم هه‌یه‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ 3 ملیۆن گه‌نم له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات و به‌رهه‌مى ناوخۆیشى له‌ نێوان 3 بۆ 3.5 ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه‌یه‌و به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاویش، پێشبینى ده‌كرێت به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ كه‌م بێته‌وه‌.

ئا: سيروان محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure