نه‌رویجیش چه‌ك فرۆشتن به‌ سعودیه‌ راده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: 13/11/2018‌ :: 145‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى هه‌واڵ و راپۆرته‌ ئابورییه‌كانى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- نه‌رویجیش چه‌ك فرۆشتن به‌ سعودیه‌ راده‌گرێت .. عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ داواى راگرتنى یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات
- سه‌رۆك كۆمار له‌ ده‌وڵه‌تى میرنشینى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى: هاوكاریى زیاترى عیراق بكه‌ن له‌ قۆناغى سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا

خه‌بات:
- رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر گومرگ .. له‌مه‌ودوا هه‌رچى رێنمایى و رێكار ده‌رده‌چێت، ده‌بێت نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تیایدا به‌شداربن
- له‌ عێراق به‌هۆى كه‌مى ئاو رووبه‌رى گه‌نمى به‌راو بۆ نیوه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌
- به‌رپرسێكى سه‌ربازیى ئێران: ئه‌گه‌ر رووبه‌رووى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببینه‌وه‌ ئه‌وا كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانى خۆمان ده‌پارێزین
- له‌ سلێمانى هه‌شت كافتریا و یانه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌ داخران

هه‌ولێر:
- تائێستا عێراق ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ بوودجه‌ى گشتیى عێراقدا دابین بكات
- هه‌وڵه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه‌ى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن
- نیوه‌ى كارگه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانى كوردستان ده‌ستیان به‌ كار كردووه‌ته‌وه‌

باس:
- بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ بۆریگه‌لى كوردستانه‌وه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێككه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه‌
- له‌ كۆیه‌، نه‌ بۆ كشتوكاڵ و نه‌ بۆ گه‌شتیارى تا ئێستا سوود له‌ ئاوى زێى بچووك وه‌رنه‌گیراوه‌
- به‌رهه‌مى هه‌نگوین له‌ ده‌ڤه‌رى مێرگه‌سۆر له‌ زیادبووندایه‌
- له‌ ده‌شته‌كانى پشده‌ر و بتوێن ساڵانه‌ نزیكه‌ى 320 ته‌ن كونجى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
- (نادیه‌) هاوشان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ عه‌ره‌بانه‌ له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر شێلم و پاقله‌ى كوڵاو ده‌فرۆشێ
- دایكێك، بۆ ئه‌وه‌ى كچه‌كانى له‌ خوێندن دانه‌بڕێن، به‌قاڵى ده‌كات 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure