سەركردەیەكی پارتی: مەبەستمانە تا كۆتایی ئەمساڵ پەرلەمان و حكومەت یەكلابنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/11/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەداهاتوویەكی نزیكدا شاندی حیزبەكەیان سەردانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی دەكات و دەڵێت: "مەبەستیانە تاكۆتایی ئەمساڵ پەرلەمان و حكومەت یەكلایی ببنەوە".


عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: ئەگەر سەركردایەتی كۆبوونەوەش بۆ سەردانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكات، هەر مەكتەبی سیاسی سەرپشك دەكات بۆ سەردانی لایەنەكان.

سەبارەت بەهۆكاری دواكەوتنی سەردانیان بۆ لای لایەنەكان، عەلی عەونی وتی: "سەردانەكان دوانەكەوتوون، چونكە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت ئەگەر بەسەردانیش نەبێت، بەتەلەفۆن كراون و لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانەكانیش دەستپێدەكات، چونكە پارتی مەبەستیەتی تا كۆتایی ئەمساڵ پەرلەمان و حكومەتی نوێی هەرێم یەكلایی ببنەوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure